سه‌ره‌تا
|
|
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: هۆراکورد
کوردژین
کوردلاند
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
له ده‌ستپێکی سه‌دده‌ی 19 ـدهدا. مه‌کینه هه‌ڵمییه‌کان. یان ئه‌و مه‌کینانه‌ی که به خه‌ڵوزی به‌ردین کاریان ده‌کرد. تاکه سه‌رچاوه‌ی گرنگی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نه‌رژی و وزه بوون. به‌لإم به ده‌رکه‌وتنی مه‌کینه نوێکان و هێزی ئێلێتریک. کۆتایی به‌و جۆره مه‌کینانه هات. شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک (بۆستۆن. چیکاگۆ و نیوێۆرک) پڕ کران له ئۆتۆمۆبێل و هێڵی ئاسننینی ئێلێتریکی. (ئێلێتریک بانه. ) ......
نه‌وت. . زێرڕی ره‌ش ـــ یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه به‌ده‌ستهێنانی وه‌ک. ئێستگه‌ی درووست‌کردنی وزه‌ی ئێلێتریک بوو. هێزی ئێلێتریکی گه‌یه‌ندرایه هه‌موو کارگه‌کان و بۆ رووناکردنه‌وه‌ی شاره‌کان. له‌هه‌مانکاتدا هێڵی ئاسنین و (ئێلێتریک بانه‌کانیان پێبهگهڕدهخستن. به‌نزین و نه‌وتی ره‌ش. که له به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وتن. بۆ ئاژوتنی ئۆتۆمۆبیل و پاپۆڕه‌کان. له دووایشدا بۆ فڕۆکه‌کانیش به‌کارهێنران.
یه‌که‌م کانی نه‌وت له ساڵی 1859 ـدا له هه‌رێمی (پێنسیلڤانیا) لێدرا. له‌سه‌رتادا ئه‌و نه‌وته که ماده‌ی
(Paraffin یان Kerosene) تێدایه. بۆ چرا داگیرسان به‌کارده‌هێنرا. به‌لإم به‌نزین. به‌کارنه‌ده‌هێنرا. کاتێکیش که ئۆتۆمۆبیل به به‌نزین خرایه گه‌ڕ. به‌کارهێنانی به‌نزین. گرنگی پێدرا. ئه‌وجا گه‌ڕان به‌دووای سه‌رچاوه‌ی نه‌وتدا و هه‌ڵکه‌ندنی بیره نه‌وته‌کان. تاکو ده‌هات پتر ده‌بوو. ناوچه‌ی تێکساس که له‌و روه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده. به سه‌دان بیری نه‌وتی تێدا لێدرا.
رۆڵێکی مه‌زن به دراوه‌وه
. . ! پیشه‌سازی ولإتهکگرتووهکانی ئامریکا. . . بۆ یه‌که‌م جار. ئامێری رادییۆ. یه‌خچاڵ و بابه‌ته‌کانی پلاستیک به شێوه‌یه‌کی خێرا و چڕ‌وپڕ. توانی خۆی بگه‌یه‌نێته بازاڕه‌کی جیهان. له‌گه‌ڵ روودانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیشدا کۆمپانیایی چه‌ک درووستکردینش. گوڕوتاوی به‌خۆیدا زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی. که دراوه‌کانیان بۆ قازانج له‌ناو سه‌رمایه‌ی کۆمپانیاکاندا لهگهڕدابوو. رۆژ دوای رۆژ به‌شه سه‌رمایه‌کانیان له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو بۆ نموونه: (جوهن فاندێرسهن) خۆی خسته به‌ختی کۆمپانیای ئۆتۆمۆبیلی فۆرد ده‌وه. بایی 5000 دۆلار (به‌شۆکه) ـی کڕی. دووای چه‌ند ساڵێک نزخی ئه‌و بهشۆکانه. 15 میلێۆن دۆلار بوو
. . . ! ساڵی 1920 زۆر له مرۆڤه ئامریکاییه‌کان. وایان ده‌زانی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونیان. شتێکی ئه‌بێت ببێیه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وش موچه‌خۆره ئاساییه‌کانیش. به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. هه‌موو دراوه‌کانیان ده‌خسته به‌ختی کۆمپانیاکانه‌وه و (به‌شۆکه) ـیان ده‌کڕی. خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ بهشۆکهیان ده‌کڕی و به‌یانی به قازانجی باش ده‌یانفرۆشته‌وه. سه‌ره‌ککۆمار
. " داروخانی بۆرسه له ساڵی 1929 ـدا هیچ که‌س نه‌یده‌ویست هێڵه پێچ و چه‌ماوه‌کانی بورسه. به‌ره‌وخوار سه‌ره‌ولێژ ببێته‌وه. به‌لإم ئه‌وه روویدا. ئه‌م نه‌هاته. له کشتکارهکانهوه ده‌ستیپێکرد. کشتکاره‌کان به‌رهه‌مێکی زۆریان به‌به‌رهه‌م ده‌هێنا. که بووه هۆی شکاندنی نرخی به‌رهه‌مه‌کانیان. کاتێک کشتکاره‌کان دراویان نه‌بوو. ئیتر له توانایاندا نه‌بوو. ئه‌و که‌لوپه‌له نوێیانه‌ی که ده‌هاته بازاڕه‌وه بکڕن موچه‌خۆره که‌م موچه‌کانیش. له توانایاندا نه‌بوو هه‌موو جۆره که‌لوپه‌لێک بکڕن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش به‌ختی خۆیان به سه‌رمایه‌ی کۆپانیهکانهوه گرێدابوو. ئه‌م موچه‌خۆرانه ئه‌و سه‌رمایه که‌مه‌ی که هه‌یانبوو. (به‌شۆکه) ـیان پێکڕیبوو. زۆربه‌شیان بۆ کڕینی (به‌شۆکه) دراویان (وام) کردبوو. (قه‌رز) له‌به‌ر ئه‌وه کهلوپهلو کالإی کۆمپانیاکان به‌سه‌ریه‌کدا که‌ڵه‌که ببوو. پێویستی به کڕیار بوو. کۆمپانیاکان که‌نه‌فت و گه‌نجینه‌کانیان له کهلوپهلو کالإی به‌رهه‌م هێنراو سیخناخبوو. به‌م جۆره‌ش کۆمپانیاکان هێزیان له‌به‌ر بڕاو زیانێکی مه‌زنیان لێکه‌وت. که‌واتا سه‌رمایه بهشۆکهکان. به‌بێ (بایی) مانه‌وه له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1929 له بۆرسه‌ی که
. . . ! له ساڵی 1933 ـدا ژماره‌ی ئه‌و کرێکار و موچه‌خۆرانه‌ی. که له ئه‌نجامی مایه‌پووچی کۆمپانیا و بانکه‌کانه‌وه ده‌رکرابوون. گه‌یشته 13 میلیۆن مرۆڤی بێکار. ئه‌م مرۆڤانه له توانایاندا نه‌بوو. هیچ جۆره که‌لوپه‌لێک بکڕن. جگه له‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که پێویست و گرنگبوون. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش. کۆمپانیا و کارگه پیشه‌سازیه‌کان به‌رهه‌میان که‌م بۆوه. نزخی که‌لوپه‌ل و کالاکانیش شکا. باری ئابووری داروخاو و خه‌وم و دڵته‌نگی هه‌موو لایه‌کی گرته‌وه ئێستا
The New Deal " ئێمه راست بووین. . . ! ئه‌و سیستێمه سه‌رمایه‌دارییه. خۆی خۆی له‌نێوده‌بات. جیهانی کۆمۆنیست به‌سه‌رده‌که‌وێت. له‌هه‌مانکاتدا. باری ئابووری یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. به‌خێرایی گه‌شه و په‌ره‌ی سه‌ند
. " باری ئابووری داروخاو و دڵته‌نگی. پاش جه‌نگی ناوخۆیی. له مێژووی ولإته یکگرتوه‌کانی ئامریکادا ناخۆشترین کاره‌سات بوو. تاکو ساڵی1932 که پرۆگرامی رێفۆرمی (رۆسێڤێلت له‌و پلانه ئابووریه‌دا هاتبوو. که ده‌بێت ده‌وڵه‌ت. یاسایه‌کی کاتی سنوردار. بۆ موچه و نرخی کالإو شتومه‌ک دیاری بکات. له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و مرۆڤه بێکارانه له‌سه‌ر بوژه‌ی ده‌وڵه‌ت. کاری کاتییان بۆ بدۆزرێته‌وه. بۆ نمونه ده‌وڵه‌ت ئه‌و مرۆڤانه به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له دروستکردنی پرد و رێگا و بانه‌کاندا بخاته‌کار. ئه‌م پلان و پرۆگرامه ئابوورییه‌ی ده‌وڵه‌ت و خستنه سه‌رکاری کرێکاران به‌م جۆره و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له جموجۆڵی بازرگانی و پیشه‌سازیدا. کارێکی نا ئامریکاییانه بوو. واتا به کۆمه‌ڵگای ئامریکی نامۆ بوو. له‌م رووه‌وه ره‌خنه‌ی تونگ له سه‌ره‌ککۆمار ده‌گیرا له ئه‌نجامدا بێکاران که‌وتنه‌وه کار و موچه وه‌رگرتن. بۆ جارێکی تریش خه‌ڵکی ده‌ستیان به کڕینی که‌لوپه‌ل و پێویستیه‌کان کرده‌وه. به بوژانه‌وه‌ی ئابووری. ئه‌و گلهوگازندانهش ده‌نگیان بڕا. داخوزی گه‌ل بۆ کڕینی ئهشتومهک و که‌لوپه‌ڵ له زۆربووندا بوو. کۆمپانیا و کارگه‌کانیش. سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنان کرده‌وه. ئه‌و ره‌وشه پڕ له ئازاره به‌سه‌رچوو. پیشه‌سازی بۆ جارێکی تر که‌وته‌وه گه‌ر. کارگه‌کانی چه‌ک دروستکرنیش به‌ره‌و پێشچوون و کرێکارێکی زۆری خسته‌کار. له ئۆروپا و ئاسیا. هه‌ندێک رووداو روویاندا. ئه‌و بۆ ئامریکا هه‌لبوو. که‌لوپه‌لی جه‌نگی بۆ ئه‌و ناوچانه گه‌یاند ره‌شه‌کان و ره‌گه‌زپه‌رستان
. . . ! کاتێک که سوپای باکووری ئامریکا یه‌کێک له هه‌ره شته یاساخه‌کان. ئه‌وه بوو. که نابێت. خۆشه‌ویستی له نێوانی یه‌کێکی سپی و یه‌کێکی ره‌شدا. هه‌بێت. ئه‌مه له‌دید و بۆچوونی سپییه‌کانه‌وه. گه‌وره‌ترین تاوان و به‌زانی هێڵی سوور بوو سالإنێکی زۆریش له سه‌ده‌ی 19 ـده. له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌کانی باشووره‌وه. وه‌ک مرۆڤ له ره‌شه‌کانیان نه‌ده‌ڕوانی دووای سه‌د ساڵ به‌سه‌ر نه‌مانی کۆیله‌داریدا. مرۆڤه ره‌شه‌کان به پراکتیک به مافی یه‌کسانی شاد بوون که له یاسای بنچینه‌یی ده‌وڵه‌تدا دانیپێدا نراوه ئیمپراتۆری تاکو ناوراستی سه‌ده‌ی 18ـده مرۆڤهکۆلۆنیالهکان. له خۆرههلإتهوه بۆ خۆرئاوا. ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو کیشوه‌ری ئامریکادا گرت. به مه‌به‌ستی کێبه‌رکێ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساخکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازی و کشتکاریه‌کان. ولإته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا. له ته‌ک به‌ریتانیای مه‌زن و ئاڵمان‌دا. ده‌سه‌لإتی خۆی له زه‌ریادا به کۆمه‌ڵێک که‌شتی بهربلإو کرد. . ساڵی 1854 ئامریکا که‌شتیگه‌لێکی زۆری بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ژاپۆن به‌کارهێنا. که ده‌وڵه‌تی ژاپۆن ناچار بێت. بازرگانی له‌ته‌ک خۆرئاوادا بکات. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره دوورگه‌یه‌ک. که گرنگیان بۆ ئامریکا هه‌بوو. داگیربکات. ئامریکا له زه‌ریای هێمندا به‌نیازی دامه‌زراندنی ئیمپراتۆری بوو ئالاسکا
. . . ! ئالاسکا. پانتایی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ولإتی ئامریکا پێکدێنێت
USA ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلۆنیه ئسپانیهکاندا ده‌گرێت
. . . ! کاتێک بازرگانه ئامریکێکان. بایه‌خی لاتین ئامریکا و باشووری رۆژهه‌لإتی ئاسیایان ههسپێکرد. به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئامریکا له‌ته‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئسپانیادا. که‌وته پێشبڕکێ و ههرمنییهوه. ساڵی 1898 کۆباییهکان دژی کۆلۆنیالیزمی ئسپانیا راپه‌ڕینیان به‌رپاکرد. ئامریکا. له‌دژی ئسپانیا پاڵپشتی کۆباییهکانی گرت. له‌ئه‌نجامدا کۆبا سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ستهێنا. به‌لإم له پراکتیکدا ئه‌و ولإته به پێی به‌رژه‌وه‌ندی بازگانه ئامریکاییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌برا. هه‌ر له‌و جه‌نگه‌دا ولإتی ئسپانیا ناچارکرا که فیلیپینیش بۆ ئامریکا جێبهێڵێت که‌ناڵی پاناما. . ! به زۆرلێکردنی ئامریکا و فشار بۆ هێنان. له ئه‌نجامدا ئامریکا توانی که‌ناڵی پاناما دروستبکات. که‌ناڵی پاناما راسته‌و راست به خاکی پاناما ده‌کشێت. ئه‌و که‌ناڵه ساڵی 1914 ته‌واو بوو. رێگایه‌کی گرنگه. له نێوان ئۆکیانوسی ئه‌تڵه‌سی و زه‌ریای هێمندا. پێشتر ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌گه‌ر بیانویستایه له که‌ناره‌کانی رۆژههلإتهوه به‌ره‌و که‌ناره‌کانی رۆژئاوا. گهمیهکانیان بئاژون. یان به پێچه‌وانه‌وه. ناچار ده‌بوون. که هه‌موو باشووری کیشوه‌ری ئامریکا به که‌شتی تهیبکهن
USA و پۆلتیکی جیهانی
. . ! زۆر له ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون. که ئامریکا خۆی له پۆلتیکی جیهانیه‌وه نه‌گلێنێ. به‌رای ئه‌و که‌سانه ئه‌و دووره‌په‌رێزیه. باشترین و هه‌رزانترین شێوه‌یه. به‌لإم نه ده‌کرا ولإتێکی زلهێزی وه‌ک ئامریکا. خۆی متبکات و دووره‌په‌رێز بێت. له سه‌ده‌ی19ـده‌وه ئیتر ئامریکا. بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری و سه‌ربازییه‌کانی جار دووای جار ده‌ستی له هه‌موو سوچێکی جیهان وه‌ردا


















.jpg)

















